متمانه‌م پێته، ئەی گیانی من، به‌ڵام نابێ (من)ه‌که‌ی ترم سەرت بۆ شۆڕ بکا، تۆش نابێ سەرشۆڕی ئه‌و بیت. ده‌با پێکه‌وه به‌سه‌ر گیادا قه‌ده‌م لێده‌ین، قوڕگی گیراوی خۆت ئازاد کە، نه وشه‌م ده‌وێ، نه مۆسیقا و ئاهەنگ، نه وانه و خدە، ته‌نانه‌ت باشترینیشیان، ته‌نیا ئاره‌زووی لایه‌لایه و ورینگه‌ی ده‌نگی فره‌ئاهه‌نگی تۆ ده‌که‌م. له بیرمه چۆن به‌یانییه‌کی زوڵاڵی هاوین من و تۆ راکشابووین، تۆ سه‌ری خۆت له‌سه‌ر ته‌رۆکی من دانابوو، پاشان به میهره‌بانییه‌وه ڕووت بۆ لام وه‌رچه‌رخاند، کراست له‌به‌رم دادڕی و زمانت ختمی ناو دڵی ڕووتم کرد و گه‌یشتییه ڕدێنم، گه‌یشتییه پێیه‌کانم. به ئه‌سپایی راست بوویته‌وه، ئارامی و زانیارییه‌کی ئه‌وتۆت به‌و ناوه‌دا پڕژاند که هه‌موو دەمەقاڵییەکانی زه‌وییان به‌زاند، تێگه‌یشتم، که ده‌ستی خوا مژدەی ده‌ستی خۆمه، هەروا، تێگه‌یشتم، که گیانی خوا برای گیانی خۆمه، هەروا، پیاوان، له هه‌رکوێ له‌دایک بووبن، هه‌موویان برا و ژنانیش هه‌موویان خوشک و گراویی خۆمن، هەروا، بنچینەی کەشتیی بوون ئه‌ڤینه، هەروا، پەلکی داران، چ گەش چ ژاکاو، لە باخاندا بێژمارن و بێژمارن مێرووی ڕەشکەلەی ناو شارۆچکەکانی بنیان، هەروا، بێژمارن قەتماخەی قەوزەگرتووی چەپەران، کەڵەکەبەرد، ڕەشبەر، گوێورچە و ترێی کێوی.