دەرگە گەورەکانی کادێنی گوند لەسەرپشت و ئامادەن، واگۆنی پڕ لە قەسەڵی وەرزی دروێنە بەخاوی ڕێگە دەبڕێ، تیشکەکی زەلال لە سەر ئەو ڕەنگە قاوەییە گەمە دەکا، کە تێیدا ڕەنگی بۆر و سەوز تێکدەچڕژێن، ئامێزە قەسەڵ دەکرێنە بەستە و لە کادێنی داتەپیو دەکرێن. من لەوێم، هاریکارم، هاتووم و لەسەر کۆمەی قەسەڵ لەسەر گازی پشت ڕاکشاوم، هەست بە لەرەلەری نەرمی قەسەڵ دەکەم، قاچم خستۆتە سەر قاچ، دەست بە میلی دەرگەی واگۆنەکە دەگرم و فرتکەیەک دەکەمە خوارێ، هەندێک شەودەر و تیمۆدی بە دەستەوە دەگرم، بە سەر و پرچی بە وشکەگیا ئاڵۆزەوە دەکەومە سەرمەقولاتدان.