دەرگە گەورەکانی کادێنی گوند لەسەرپشت و ئامادەن،
واگۆنی پڕ لە قەسەڵی وەرزی دروێنە بەخاوی ڕێگە دەبڕێ،
تیشکەکی زەلال لە سەر ئەو ڕەنگە قاوەییە گەمە دەکا،
کە تێیدا ڕەنگی بۆر و سەوز تێکدەچڕژێن،
ئامێزە قەسەڵ دەکرێنە بەستە و لە کادێنی داتەپیو دەکرێن.
من لەوێم، هاریکارم،
هاتووم و
لەسەر کۆمەی قەسەڵ لەسەر گازی پشت ڕاکشاوم،
هەست بە لەرەلەری نەرمی قەسەڵ دەکەم،
قاچم خستۆتە سەر قاچ،
دەست بە میلی دەرگەی واگۆنەکە دەگرم و فرتکەیەک دەکەمە خوارێ،
هەندێک شەودەر و تیمۆدی بە دەستەوە دەگرم،
بە سەر و پرچی بە وشکەگیا ئاڵۆزەوە
دەکەومە سەرمەقولاتدان.